١٧ ئاب ٢٠١٩ - ٠٩:٣١
وتاردەری نوێژی هەینی تاران" : خۆڕاگری یەمەن بە سەر دەسدرێژکاران سەردەکەوێ

خەتیبی نوێژی هەینی تاران بە ڕێزگرتن لە خۆڕاگری خەڵکی یەمەن لە بەرانبەر هاوپەیمانی دەسدرێژکارانی سەعودی پیداگرت: خۆڕاگرای یەمەن بەسەر دەسدرێژکاران سەردەکەوێت.

(ABNA24.com) خەتیبی نوێژی هەینی تاران بە ڕێزگرتن لە خۆڕاگری خەڵکی یەمەن لە بەرانبەر هاوپەیمانی دەسدرێژکارانی سەعودی پیداگرت: خۆڕاگرای یەمەن بەسەر دەسدرێژکاران سەردەکەوێت.

حۆجەتۆلئیسلام " کازم سدیقی" خەتیبی نوێژی هەینی تاران ، بە ئاماژەدان بە گوڕانکاری باشووری یەمەن وتێکەڵچوونی دەسدرێژکارانی سەعوودی وئیماراتی لەم ناوچەیە وتی: پیلانی دابەش کرانی یەمەن بە ئاکام ناگات. حۆجەتۆلئیسلام سدیقی هەروەها بە دەربڕینی نیگەرانی لە گوڕانکاریەکانی کشمیر ، لایەنەکانی تێکەڵچوو لەم ناوچەیەی بە دان بەخۆ داگرتن وئارامش بانگهێشت. خەتیبی نوێژی هەینی تاران لەمەڕ دۆخی شێخ زەکزاکی ڕێبەری بزوتنەوەی ئیسلامی نیجریەش لە بێ دەنگی وڵاتانی بانگەشەکاری مافی مرۆڤ لە  ڕەوتی دەرمانی شێخ زەکزاکی ڕەخنەی گرت. حۆجەتۆلئیسلام سدیقی لەمەر پێشکەوتنی بەرگریکارانەی ئێرانیش دا وتی: پێشکەوتنی بەرگریکارانەی ئێران لە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئیسلامیە وکۆماری ئیسلامی ئێران درێژە ئەدات بەم ڕەوتە.


/129